ته‌ون

هه‌مۆ رۆژێ هه‌تا شه‌وێ،
به ئه‌نگۆستی خوێن تێزام ،
گولی فه‌رشی سه‌دان ره‌نگی
خاوه‌نی زێر ده‌نه‌خشێنم .
دوازه پاییزه ته‌مه‌نم
دایك مردوو ، خوشك برسی
بێكاره باوكی ره‌به‌نم.
ئه‌وا دیسان شه‌وه و ژانی
جمگه‌ی جه‌مام و ئه‌نگۆستم ،
ئوقره و ئارامی لێ بریوم ،
هاواری برسێه‌كانی مال ،
خه‌وی له چاوان دزیوم.
ئه‌وا دیسان رۆژی كاره ،
جسته ماندوو ، دلم مه‌كۆی سه‌د ئازاره .
هه‌زاران فه‌رش به جارێك بوون
هه‌زاران كیژ بێ دایك بوون.
فه‌رش ئه‌روا بۆ كۆشكه‌كان
ته‌رمی ئێمه و ئاواتمان بۆ گۆرستان.
ئیمرو دیسان هه‌ر وه‌ك پێشو ،
ته‌ونی تازه هه‌لپێچراوی ژوری شێ دار ،
به خۆینی په‌نجه‌ی ناسكم گول رێژ ده‌كرێ،
گۆناكانم سیس ئه‌بێت و
گولی سه‌ر فه‌رش گه‌ش‌تر ده‌كرێ.
فه‌رش ئه‌روا بۆ كۆشكه‌كان ،
ته‌رمی ئێمه و ئاواتمان بۆ گۆرستان.

ئارام

آرام

شاعر، نویسنده

نوشته های دیگر:

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.