خوشكۆله نان فرۆشه‌كه‌م

وا هاوینه،
نیگا ئاسك ئاساكانت له دور ،
مه‌ودای نیوان ئاسمان و ئه‌رز
داره روته‌له‌كانی شار
كه هه‌ر وه‌ک خۆت بێ به‌رگ و تینون بریوه و
تاوی به‌تین سه‌ر كۆلمه‌كانت ئه‌نگێوێ و
شه‌مالی گه‌رم ،
هێدی هێدی‌، قژی تۆزاویت ئه‌بزێوێ.
له خه‌یال دای
كۆرپه‌ی برسی ناو باوه‌شت
به هه‌نسک و زه‌گی برسی
ئه‌تمژێت و
جار ناجارێ
سه‌ر ‌هه‌لئه‌برێت و نیگای ساوا و كرچ و كالی،
له ژێر كه‌وشی كریارانی ناسه‌كه‌نانت
كه بۆ كرینی تاقه نانێ
كۆشكی بیر و ریزی نانی گه‌لا گه‌لات لێ تیك ئه‌ده‌ن
وون ئه بێت و
سوژه‌ی تابلۆیه‌كه و
ئه‌گه‌ر
له مۆزه‌دا خۆ بنوێنێ ،
مۆنالیزا سه‌ر دائه‌خا و كرنۆشی له به‌ر دادێنێ .
ده‌م ئێواره
ئه‌م‌ ده‌مانه‌ی
هه‌تاو كزه و شه‌قامی شار ئاوه‌دانه،
تۆ هه‌ر میوانی شه‌قامی و
به ده‌نگی به تۆز گیراوت ،
هاوار ده‌كه‌ی بۆ فروشی ناسكه‌نان و
گریانی كورپه‌ی باوشت
كۆتایی به رۆژ ده‌هێنێ و
تاك و ته‌نیا
رێگای مالت ئه‌ریته به‌ر .
هه‌مو شه‌وێ
ئه‌م ده‌مانه‌ی كه خه‌لكی شار
له‌ناو خه‌وی هه‌نگوینی دان
تۆ شه‌و نخونی ئه‌كێشی و
رفێده‌كه‌ت بێ ووچانه له سه‌ر سنگی گه‌رمی ته‌ندور،
خه‌وی كۆرپه‌ت تێك ئه‌رمێت و
بۆ نواندنه‌وه‌ی
به ده‌نگی گه‌رمی دایكانه‌ت
سكالاكه‌ت
ئه‌كیته لای لایه‌ی خه‌وی:
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی
كه‌ شه‌و پێ خه‌و له ئه‌تله‌سا نه‌بێ نانون .
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی
به هێزی من به‌رزه دیواری ته‌لارتان ،
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی تێر و ته‌سه‌ل ،
بزه میوانه له لێوتان ،
دلنیا بن
ئه‌گه‌ر ئیستا،
منالی چاو به فرمێسكم
به رانبه‌رم نه‌ده‌وێستا ،
له جیاتی نانی ده‌ستكردم ،
گولله م ئه‌دایه سنگتان و
بۆ یه‌كسانی و ژین ده‌مردم.
به‌لام داخم
ئه‌م به‌سته‌زمانه بێ نانه و
رسق ده‌رمان سنگه گه‌رمه‌كه‌ی ته‌ندوره و
هێزی ئه‌م ده‌سته ماندوانه.

 

آرام
شاعر، نویسنده

نوشته های دیگر:

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *