بۆ سنور

بۆ ئه‌م كیژه گه‌نجه‌ی ناموس حوکمی له سه‌ردا و شه‌ره‌ف كوشتی.
***
کاتێ چاویان له تۆ دزی،
پاركی دایك سور داگه‌را.
ئالای هه‌لمه‌ت و قوربانی
له ناو بلێسه‌ی شه‌ره‌ف دا،
چلكن و بۆر، سوتێندرا.
سلیمانی،
بۆته شارێكی بریندار
هه‌مو رۆژێ
به‌شێكی لێ ده‌كه‌ن به گۆر.

هه‌مو رۆژێ
له پێش چاوی ده‌ركی سه‌را،
ناموس ئالای ره‌شی پێ‌یه و
به بێ ترس، ئازادی ده‌كا به پێخۆر.
له مێژ ساله گردی سیوان،
بۆته ملكێكی بێگانه
بۆ باوه‌ری گه‌شاوه‌ی تۆ
بۆ كیژۆلانی بێ لانه.
سابونكه‌ران فرۆشراوه
سه‌هۆله‌كه‌ش وا گۆراوه
نه‌بونی تۆ هه‌ست پێ ناكا.
سه‌رچناریش زمان لاله و
هه‌مو له‌شی دافه‌تاوه.
بێ پێناسه و به بێ نیشان،
له خاكێك دا دیل كراوی
ناویان ناوه نیشتیمان و
بزه‌ی دێتێ كه كوژراوی.
له گۆرێكا ئاواره بووی
هه‌ر هه‌مو دوه‌ری سنوره و
خاوه‌‌ن وه‌ته‌ن
له جیاتی ژیان و ئازادی
كێردی خسته ناو سینگته‌وه
هه‌ر بۆیه من
هه‌رچی شه‌ره‌ف و ناموسه
به چلكنی
له ژێر پێتا ئه‌شێرمه‌وه.
***
۲ی‌ مانگی ئوكتۆبری ٢٠١٥، ‌ له‌پاركی دایكی شاری سلێمانی، ته‌قه‌ له‌سنوری‌ ته‌مه‌ن 21 ساڵ كرا‌و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا، پۆلیس باوكی به‌تۆمه‌تبار ده‌زانێت‌و بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه‌، كه‌سوكاره‌كه‌شی ئاماده‌نه‌بون ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه‌، كه‌ ماوه‌ی 24 رۆژ له‌په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری مایه‌وه‌.

آرام

شاعر، نویسنده

نوشته های دیگر:

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *